بەرنامەی دووبارە تێکەڵبوونەوەی نیشتیمانی سوریا (NRP SYR)

بەرنامەی دووبارە تێکەڵبوونەوەی نیشتیمانی سوریا هاوکاری دووبارە تێکەڵبوونەوەی کەسی پێشکەش دەکات بەوانەی دەگەڕێنەوە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان، سوریا .

پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ئەم بەرنامەیە بەردەستە تاوەکو 14.12.2025 و بەشێوەیەکی گشتی تەنیا تا ئەو کاتە بەردەستە کەوا پێشکەشکاری داواکاری هێشتا وڵاتەکەی بەجێنەهێشتووە.

1. کەسانی شایستە

ئەم کەسانەی خوارەوە دەتوانن هاوکاری NRP SYR وەربگرن: کەسانی بیانی وڵاتی سێیەم کەوا هەژارن و بەشێوەیەکی -یاسایی لە کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا دەژین و مۆڵەتی مانەوەی ڕەوایان هەیە. ئەوانەی پاراستنی نێودەوڵەتی یان پاراستنی کاتییان پێبەخشراوە لە کۆماری فیدڕآآڵی ئەڵماینا،

تێبینی:
ئەگەر ئەو کەسەی خولیای گەڕانەوەی هەیە مۆڵەتی REAG/GARP وەرگرتبێت لەسەر بنەمای ڕاگەیاندنی دەستهەڵگرتن لە دۆخی پاراستنت بەخشراو یان کێشانەوەی داواکاری مافی پەنابەری، ئەم کۆمەڵە خەڵکە ناچارن کەوا کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا بەجێبهێڵن (بڕیاری گەڕانەوە). دوای ئەوە پارەدارکردن تەنیا لەڕێگەی بەرنامەی دووبارە تێکەڵبوونەوەی ئەوڕوپی بەردەستە (EURP).

2. مەودا و بڕی هاوکاری NRP SYR

هەروەکو بەرنامەی EURP، بەرنامەی NRP SYR جیاکاری دەکات لەنێوان بەرنامەی کورتخایەن و بەرنامەی درێژخایەن (پاکێجی دوای گەیشتن، PAP/پاکێجی دوای گەڕانەوە، PRP):

a) پاڵپشتی کورتخایەن ("پاکێجی دوای گەیشتن" - تاوەکو (14) ڕۆژ دوای گەیشتن):
• پێشوازی لە فڕۆکەخانە
• گواستنەوە بۆ شوێنی مەبەست
• مانەوەی شەوانەی پێویست بەرلە گەیشتن بە شوێنی مەبەست
• پێداویستی تری پزیشکی
• شادبوونەوە بە خێزان بۆ ئەو تەمەن بچووکانەی بەتەنیان

پاڵپشتی کورتخایەن دەکرێ بدرێت بەشێوەی جۆرییەتی و/یان بەشێوەی کاش. بڕی دەستگیرۆییەکان/سوودەکان دەوەستێتە سەر ئەمانەی خوارەوە: 615 یۆرۆ بۆ هەر تاکێک کە خۆبەخشانە دەگەڕێتەوە

b) پاڵپشتی درێژخایەن ("پاکێجی دوای گەڕانەوە" - تاوەکو دوادزە مانگ دوای ڕۆیشطن:
• پاڵپشتی شوێنی نیشتەجێبوون
• پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشی مەترسیدار
• قوتابخانە و ڕاهێنانی پیشەیی
• ئامۆژگاری لەبارەی هەلی کار و هاوکاریکردن لە دۆزینەوەی کار
• پاڵپشتی لە دەستپێکردن (خاوەندارییەتی) بازرگانی
• یەکگرتنەوەی خێزان
• ئامۆژگاری یاسایی و پاڵپشتی کارگێڕی
• پاڵپشتی دەروونی

بەشێوەیەکی گشتی پاڵپشتی درێژخایەن بەشێوەی بڕ دابین دەکرێت.

بڕی پاڵپشتی لەسەر بنەمای ئەم بڕە پارانەی خوارەوەیە:
• کەسی گەڕاوە بەشێوەی خۆبەخش (داواکاری سەرەکی): 2.000 یۆرۆ
• بۆ هەر ئەندامێکی تری خێزان: 1.000 یۆرۆ

3. پڕۆسەی داواکاری لەڕێگەی RIAT

کەسی داواکار بۆ NRP SYR هاوشێوەی EURP پێشکەش دەکرێت لەڕێگەی سیستەمی بەڕێوەبردنی داتای RIAT. فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بەردەستە لە RIAT لەژێر ناونیشانی شوێنی کار "Workspaces" و لە ناوچەی داخڵبوونی ئەم ماڵپەڕە لەژێر ناونیشانی دابەزاندن "Downloads".

بۆ داخڵبوون لە کەیسەکانی NRP SYR، چالاککردنی تر پێویستە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کەوا هەژماری NRP SYRیان هەیە لە RIAT. هەروەها دەتوانی ڕێنمایی هەنگاو-بە-هەنگاو بدۆزیتەوە بۆ چالاککردن لە RIAT لە ناوچەی داخڵبوون لەژێر ناونیشانی دابەزاندن "". ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە دەربارەی ناو تۆمارکردن، تکایە پەیوەندی بکە بە RIATsupport@bamf.bund.de

داواکاری بۆ NRP SYR بەشێوەیەکی نمونەیی تۆمار دەکرێت لە RIAT لە نۆزدە (19) ڕۆژ بەرلە ڕۆیشتنی ڕاستەقینە. هەموو زانیارییەکانی فۆڕمی داواکاری پێویستە دروست و تەواو بن و ڕێک هاوتابن لەگەڵ زانیاری ناو RIAT بۆ دڵنیابوون لە پرۆسێسکردنێکی باشی داواکارییەکە. لەناو چوارچێوەی داواکاری NRP SYR، دەکرێت داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ هەردوو جۆری پاڵپشتی کورتخایەن (PAP) و پاڵپشتی درێژخایەن (PRP). هەروەها دەتوانرێت بەڵگەنامە ونبووەکان (بۆ نموونە بەرواری ڕۆشتنی پشتڕاستکراوە) لە بەروارێکی دواتردا زیاد بکرێت بۆ RIAT. بۆ دڵنیابوون لەوەی هاوکاریکردنی کورتخایەن دەربارەی هەڵگرتن لە فڕۆکەخانە و گواستنەوەی بەردەوام بەکاردێت، پێویستە هەمان وردەکاری گەشتەکە بدرێت بە BAMF لەڕێگەی RIAT لانیکەم پێنج (5) ڕۆژ بەرلە ڕۆیشتن.

4. پەیوەندیکردن بە هاوبەشی دووبارە تێکەڵبوونەوە پێش ڕۆیشتن

"سەنتەری ئەوڕوپی بۆ تەکنەلۆجیا و ڕاهێنان" (ETTC) بەردەستە وەکو هاوبەشێکی دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا بۆ NRP SYR و دەتوانرێ پەیوەندی پێوەبکرێت بەرلە ڕۆیشتن. ئەم خزمەتگوزارییە تەواوکارییە (بە زمانی نیشتیمانی) بەدیاریکراوی مەبەستییەتی کە یارمەتی کەسانی گەڕاوە بدات لە ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە و هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەی پرسیارەکانی تر. سەرنجی ئەم گفتوگۆیە پێویستە ل؛ەسەر پڕۆسەی ڕێکخراوەیی بێت دوای گەیشتن، و هەروەها ڕەهەندەکانی دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆ،ەڵگای ڕاستەقینە و پێداویستییە کەسییەکانی تر جێبەجێ بکات. پلانی ڕاستەقینەی تێکەڵبوونەوە بە کۆمەلگا - کە زۆرجاران ئاماژەی پێ دەکرێت بە داواکاری NRP SYR - بەشێوەیەکی سەرەکی سەرنج دەخاتە سەر هاوبەشی دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا و گەڕاوەکان دوای گەیشتن.

ئێمە داوا لە سەنتەرەکانی ڕاوێژکاری گەڕانەوە دەکەین کە ئاگادارت بکاتەوە لەبارەی ئۆفەری پەیوەندیکردنی زوو. بەم زووانە نامیلکەیەکی وردەکارییەکانی پەیوەندیکردن بە هاوبەشی تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگا بەردەست دەبێت.

BAMF دڵخۆشە بە دابینکردنی زانیاری زیاتر لەبارەی هاوکاریکردنی NRP SYR لەڕێگەی ئەم ماڵپەڕە: reintegration@bamf.bund.de