ئەم ئێ ئو ر پ یارمەتی دووبارە رێکخستنی سەربەخۆ پێشکەش بەم کەسانە دەکات کە دەگەرێنەوە ووڵاتی خۆیان.
یارمەتییەکانی EURP لەم وڵاتانەی خوارەوەدا بەردەستە:
میسر ، ئەسیوپیا ، ئەلبانیا* ، جەزائیر ، ئەرمینیا ، بەنگلادیش ، گامبیا ، جۆرجیا* ، غانا ، گینیا ، هیندستان ، عێراق ، ئوردن ، کامیرۆن ، کازاخستان ، کینیا ، قیرغیزستان ، کۆڵۆمبیا* ، کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ (کینشاسا) ، مەغریب ، مۆڵدۆڤا* ، مەنگۆلیا ، نیپاڵ ، نەیجیریا ، باکووری مەقدۆنیا* ، پاکستان ، سربیا* ، سۆماڵ (بەبێ سۆمالیلاند) ، سریلانکا ، سووریا** ، تاجیکستان ، تونس ، تورکیە ، ئۆزبەکستان ، ڤەنزوێلا و ڤێتنام .
* لێرەدا یاسای تایبەت هەیە. بروانە سەر بەشی ٣.
**دوو هاوبەشی دووبارە تێکەڵبوونەوە بە کۆمەڵگای بەردەستن بۆ سوریا؛ تکایە بگەڕێوە سەر ڕێنماییەکان [EURP_SYR_RIAT_Fallregistrierung_doppelte_Reintegrationspartner] لە ناوچەی داخڵبوون.
1. کەسانی شایستە
کەسانی دەرەوەی ناوچەی وڵاتە ئەوڕوپییەکان (هاونیشتیمانییانی وڵاتانی سێیەم) کەوا بێبەشن
a) ئەوانەی کە چیتر مەرجەکانی نیشتەجێبوونیان لە ئەڵمانیا تێدانییە و/یان مەرجەکانیان بۆ وڵاتانی ئەندام تێدانییە (بۆ نمونە ئەو کەسانەی داوایان لێ دەکرێت کە وڵاتەکە بەجێبهێڵن، وەکو ئەو کەسانەی داواکاری مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە یان چاوپۆشییان لێکراوە) یان
b) ئەو کەسانەی ڕۆیشتنیان لەڕێگەی REAG/GARP ڕێکخراوە
دەرفەتی دانی یارمەتی هەم بۆ ئەم کەسانە هەیە کە بە دلخواست گەراونەوە و هەم بۆ ئەم کەسانەی گەراندویاننەوە.
۲. چۆنیەتی و چەندی یارمەتی ئێ ئو ر پ
ئەم ئێ ئو ر پ جیاوازی دادەنێ لە نێوان یارمەتی کورت و یارمەتی درێژخایەن (پاکەتی پاش گەیشتن\پاکەتی پاش گەرانەوە):
١) یارمەتی کورت (پاکەتی پاش گەیشتن - تا ماوەی ١٤ رۆژی کاری پاش گەیشنتنە ناو ئەڵمانیا):
پاڵپشتی کورتخایەن دەکرێ بدرێت بەشێوەی جۆرییەتی و/یان بەشێوەی کاش.
چەند و چۆنیەتی یارمەتی لە دەوری بڕی ئەم پارەیە دەبێت:
٢) یارمەتی درێژخایەن (پاکەتی پاش گەرانەوە - تا ماوەی ١٢ مانگ پاش وەدەرکەوتن):
یارمەتی درێژخایەن تەنیا بە شێوەی شت و مەک دەدرێ (نەک پارە).
چەند و چۆنیەتی ئەم یارمەتیە لە ڕادەی ئەمە دایە:
٣. یاسای تایبەت سەبارەت بە وولاتانی ئەلبانیا، گورجیستان، مۆلداویا، نۆرد ماکێدۆنیا و سەربیا
بۆ ئەم ووڵاتانەی ناویان برا ئەم یاسا تایبەتیانە دەخۆن (یارمەتی کورت و درێژ خایەن):
• ئاڵبانی :
• گورجستان :
یان
• کۆماری مۆلدۆڤا :
یان
• سێربستان :
٤. تەسلیم کردنی داواکاری لە ڕێگەی ریات تەسلیم کردنی داواکاری تەنیا لە رێگەی (سیستەمی داتای ریات) گونجاوە و رێگەی پێدەدرێ (https://webgate.ec.europa.eu/emn-ies/) تەواوی ئیش و کارەکە لەم شوێنە دەکرێ. ریات سیستەمێکی بەستراوەیە و تەنیا ئەم کەسانەی ئیزنیان پێدراوە بۆیان هەیە بێنە ناو سیستەمەکە و ئەمیش بە پێی یاسای پاراستنی داتای کەسایەتی ئەوروپیە.
داواکاری ئێ ئو ر پ دەبێت لانی کەم ١٩ رۆژ بەر لە ڕێکەوتی چونە دەر لە ئەڵمانیا بێ و درابێت بە ریات. لە چوارچێوەی داواکاری ئێ ئو ر پ بۆی هەیە و دەکرێ هەم داوای یارمەتی کورت واتا (پ ئا پ) بکەی و هەم داوای یارمەتی درێژ خایەن واتا (پ ر پ). ئەم ئەوراقەی کەم بن (بۆ وێنە مۆعیدی سەفەری دەرکەوتنی پشتگیری کراو) دەکرێ کە لە پاشان لە ناو ریات بینوسی. بۆ ئەمەی موسۆگەر بێت و بتوانی لە یارمەتی کورت سەبارەت بە بردنەوە لە فرۆکەخانە و بردن بۆ شوێنی ئامانج کەلک وەرگری، ئەمە زۆر پێویستە کە زانستیەکانی سەبارەت بە فرۆکە لانی کەم ٥ رۆژی کاری بەر لە ڕێکەوتی سەفەرەکە بدرێ بە دایرەی پەنابەری رێکخسن واتا بامف لە رێگەی سیستەمی ریات.
بە هۆی تەکنیکیەوە ناکرێ ئینتەرنێت ئێکسپلۆرێر دەکار بێنی، لەبەر ئەمە دەبێ لە براوزێرێکی تر کەلک وەرگری وەکو گوگل کرۆم.
بۆ بەکارهێنانی RIAT، پێویستە سەرەتا ئامادەبیت لە کۆرسێکی ڕاهێنان کەوا دیدگایەکی گشتی پێشکەش دەکات لەبارەی پلاتفۆرمی RIAT و بەرنامەی دووبارە تێکەڵبوونەوەی کۆمەلگای لەلایەن EU، هەروەها ڕوونکردنەوەی چۆنییەتی پێشکەشکردنی داواکارییەکی دروست و تەواو. هەموو زانیارییەکان دەربارەی ئەو کۆرسانەی ڕاهێنان کە لەلایەن RIAT پێشکەش دەکرێن لە بەشی چوونەژوورەوە لە ReturnningfromGermany.de دەبینیتەوە. تکایە سەرەتا لە بەشی چوونە ژوورەوەوە ناوت تۆماربکە.
٥. داواکاری لە پاشان
لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا، گەڕاوەکان/ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان دەکرێ هێشتا پاڵپشتی وەربگرن دوای گەیشتنەوە بە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ پەیوەندی بکرێ بە لایەنی دووبارە رێکخستن (بۆ ئاگاداری لەسەر پەیوەندی کردن بروانە فلایەر) بە زویی بە پێشان دانی هەوێ ( ماوەکە لە ٥ مانگ زیاتر نەبێ) پاش گەرانەوە بۆ وولاتی خۆت.
٦. پەیوەندی گرتن بە لایەنی دووبارە رێکخستن بەر لە سەفەری چونە دەر
تەواوی لایەنەکانی دووبارە رێکخستن ئامادەی پەیوەندی گرتنن بەر لە گەرانەوە بۆ ووڵات. ئەم پێش کەش کردنە تایبەتە (بە زمانی ئێوە) بە تایبەت بۆ یارمەتی دان بۆ ئەم کەسانەن کە دەگەرێنەوە بۆ ئامادە کردنی گەرانەوەکە و بۆ جواب دانەوە بە هەر چەشنە پرسیارێک سەبارەت بە ئێ ئو ر پ. ناوەراستی ئەم گفت و گۆیە راکێشانی سەرنج بۆ شێوەی ئامادەکاری ئیش و کارەکە لە داهاتو دەبێ وێڕای دیمەنێکی راستی دووبارە رێکخستن و هەروەها پێداویستیەکانی کەسەکە. ئیش و کاری دووبارە رێکخستنەکە خۆی - زۆرجاران هەر لە ناو داواکاریەکەی ئێ ئو رپ باسی لێ کراوە - پاش گەیشتن بە شوێنەکە لە نێوان لایەنی بەرپرسی دووبارە رێکخستن لە شوێنەکە و ئەم کەسەی گەراوەتەوە باسی لەسەر دەکرێ بە پێی پێویستی کەسەکە.
ئێمە داوا لە بەرپرسەکانی گەرانەوە دەکەین زۆر بە زویی ئاماژە بە دەرفەتی پەیوەندی گرتن بکەن. چۆنیەتی پەیوەندی گرتن لەگەل تەواوی بەرپرسەکان ئاماژەیان پێکراوە لە وەرەقەی تایبەت (بۆ داگرتن، لای راست).
بەرپرسەکان و یارمەتیدەری دووبارە رێکخستنی ئێ ئو ر پ ئەمانەن: کاریتاس ئینتێرنەشنال بەلجیک، یۆروپیەن تێکنۆلۆجی ئەند ترێنینگ سێنتەر (ئێ ت ت س)، ئیرابا، لایف مێیکەرس فاوندێیشێن و وێلدۆ.
هەروەها دایرەی بامف زانیاری دیکەو دەداتێ لە ژێر: reintegration@bamf.bund.de
ئەمەی کە لەلایەن فرۆنتێکس پارەکەی دەدرێ واتا ئێ ئو ر پ (پێشتر ناسراو بە ناوی جۆینت رێئینتێگرێیشێن سێرویس) لە ڕێکەوتی ١ مانگی ٤ سالی ٢٠٢٢ دەستی بە ئیش و کار کردۆ و بۆ هەر کەسێک کە بە دلخواست دەگەرێتەوە ووڵاتی خۆی سەبارەت بە وەزعی خۆی یارمەتی پێش کەش دەکات بۆ دووبارە رێکخستن. بۆ رێک و پێک کردنی ئەم یارمەتیە لە ڕادەی نەتەوایەتی دایرەی بامف بەرپرسە.