«کاریتاس سێربستان» رێکخراوی خێرخوازی کەلیسای کاتۆلیک و ئەندامی رایەڵەی نێودەوڵەتی کاریتاسە کە لە زیاتر لە 160 وڵاتی سەرانسەری جیهاندا نوێنەرایەتی هەیە. «کاریتاس سێربستان» لە 1995 بەملاوە لە بواری پێشکەشکردنی یارمەتییەکان و پشتگیرییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ کەسانی خاوەن پێویستی، بێ رەچاوکردنی نەتەوایەتی، ئایین یان باوەڕ، چالاک بووە.
لە چوارچێوەی پڕۆژەی «گەڕانەوە بۆ سربیا و مەقدۆنیای باکوور»، سەنتەری ڕاوێژکاری لە ساڵی 2017 لە بەلگراد و لە ساڵی 2022 لە شاری سکۆپجە دامەزران، ئەم سەنتەرانە ئامۆژگاری و ڕێنمایی و پشتیوانی ماددی پێشکەش بە گەڕاوەکان دەکەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە ئایا ئەوان پەناخواز بوون، یان پەنابەری تەحەمولکراو بوون، یان ئەو کەسانەی پێش گەڕانەوەیان مۆڵەتی مانەوەی کارایان لە ئەڵمانیا نەبووە. هەروەها، "ناوەندی راوێژکاریی کاریتاس" بەرپرسی دەرکردنی نامەی ناساندن بۆ رێکخراوەکانی تری خۆجێیی و نێودەوڵەتییە کە چالاکن لە بواری پێشکەشکردنی یارمەتییە نانەختەکان، بەرنامەکانی پیشە و دەرفەتەکانی فێرکاریی پیشە بۆ کەسانێ کە خەریکن دەگەڕێنەوە. "ناوەندی راوێژکاریی کاریتاس" هاوکاری راستەوخۆ و تەنگاوتەنگی لەگەڵ ناوەندە جیاوازەکان، رێکخراوەکان و دامەزراوە چالاکەکان لە بواری راوێژکاریی گەڕانەوە لە ئەڵمانیادا هەیە. ئەم هاوکارییە لە بڕگەکانی پێش و پاش گەڕانەوە بۆ هاسانکردنەوە و خێراکردنەوەی رەوتی دیسان تێکەڵبوونەوە لە کۆمەڵگا جێبەجێ دەکرێت.
هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن ناوەندەکانی ڕاوێژکاری کاریتاس لە بەلگراد و سکۆپیا پێشکەش دەکرێن بێ بەرامبەرن. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن وەزارەتی منداڵان، گەنجان، خێزان، یەکسانی، پەنابەران، و یەکخستنی ویلایەتی باکووری ڕاین-وێستفالیا پارەدار دەکرێت.
کاریتاسی سێربستان
ناوەندی راوێژکاریی تایبەتی کەسانی هەڵگەڕاو
Krunska 23b, Belgrad
Jug Bogdanova 1, Niš
کاتژمێرەکانی کار: دووشەممە بۆ هەینی لە کاتژمێر 09:00 بۆ 15:30
تەلەفۆن: +381 11 3912 612; +381 64 8866 803; +381 65 8866 802; +381 65 8866 803; +381 66 8037 228 (Niš) (Viber, WhatsApp)
ئیمەیل: return-info@caritas.rs
Link: www.caritas.rs
Facebook: Jelena Caritas Savetovalište
Instagram: caritas_savetovaliste