1.ئاخۆ بیر له گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه بۆ وڵاتی سه‌ره‌كی خۆتان ده‌كه‌نه‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئیتر ناتانه‌وێت یان ناتوانن له ئه‌ڵمانیادا بمێننه‌وه و نایشتوانن تێچوونه‌كانی گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی سه‌ره‌كی مسۆگه‌ر بكه‌ن، ده‌توانن له یارمه‌تی رێكخراوه‌یی و دارایی كه‌ڵك وه‌ربگرن.
له پێش بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌مه، پێویسته ئه‌و بژاردانه‌ی كه هه‌یه بزانن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاگاییه‌وه بڕیار بده‌ن.
2.نۆره‌گرتن له ناوه‌ندی راوێژكاریی
زیاتر له 800 ناوه‌ندی راوێژكاریی گه‌ڕانه‌وه له ئه‌ڵمانیادا چالاكن كه ده‌توانن له بواری گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه یارمه‌تییان لێ وه‌ربگرن.
ناوه‌نده‌كانی راوێژكاری گه‌ڕانه‌وه سه‌ربه‌خۆ یان حكومین. له ناوه‌نده سه‌ربه‌خۆ یان ناحكومییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه ده‌كرێت ئاماژه به رێكخراوه باشبژیوییهكان، رێكخراوه ناحكومییه‌كان یان دامه‌زراوه‌كانی تر بكرێت. ناوه‌نده حكومییه‌كانی راوێژكاری ده‌توانن له نووسینگه‌كانی باشبژیوی كۆمه‌ڵایه‌تی یان فه‌رمانگه‌كانی كۆچه‌ریی بدۆزنه‌وه.
ئاگادار بن كه دانیشتنی راوێژكاریی، له ناوه‌نده راوێژكارییه سه‌ربه‌خۆ و حكومییه‌كان، تاكه‌كه‌سی، نائیجباری و بێلایه‌نه. ئاماده‌بوون له‌م دانیشتنه‌دا ئێوه بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه له ئه‌ڵمانیا مه‌جبوور ناكات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی تاوتوێكردنی داواكاری په‌نابه‌ریه‌تی ئێوه دانانێت.
بۆ دۆزینه‌وه‌ی ناوه‌ندی راوێژكاریی گه‌ڕانه‌وه له نزیكی خۆتان و ده‌سته‌به‌ر كردنی زانیاریی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه له ئامێری گه‌ڕانی ماڵپه‌ڕ كه‌ڵك وه‌ربگرن.
هه‌روه‌ها ده‌توانن به شێوه‌ی ئۆنلاین چاوپێكه‌وتنتان له‌گه‌ڵ راوێژكاری گه‌ڕانه‌وه ببێت.
راوێژكاره‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆنلاین (IOM) له زیاتر له 20 وڵات‌دا چالاكن. ئه‌وان ده‌توانن زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به زمانی خۆتان پێشكه‌شتان بكه‌ن. بزانن كه ئاخۆ هه‌لی راوێژكاریی ئۆنلاین سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاتی سه‌ره‌كیتان ره‌خساوه یان نا. له لێره كرته بكه‌ن.
3.گفتوگۆ له‌گه‌ڵ «راوێژكاری گه‌ڕانه‌وه» سه‌باره‌ت به‌و بژاردانه‌ی بوونیان هه‌یه
له دانیشتنی تاكه‌كه‌سی راوێژكاریی گه‌ڕانه‌وه، ده‌توانن به تێر و ته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه و هه‌لی كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و یارمه‌تییانه‌ی له‌به‌رده‌ستدان به پێی بارودۆخی مانه‌وه و هاووڵاتیه‌تی، قسه بكه‌ن. به‌م شێوه ده‌توانن به ئاگاییه‌وه بڕیار بده‌ن.
له‌پاش ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌موو زانیارییه‌كی پێویست، ده‌توانن بیر له قۆناغه‌كانی تر بكه‌نه‌وه. له هه‌ر قۆناغێكی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا ده‌توانن بڕیاری خۆتان بگۆڕن. ئێمه زانیارییه‌كانی ئێوه ناخه‌ینه به‌رده‌ست كه‌سانی تر.
لێره‌وه بۆ زانیاریی په‌یوه‌ندیدار به گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه و ده‌ستپێكردنی ژیانی نوێ له وڵاتی سه‌ره‌كیتان بگه‌ڕێن.
4.پێشكه‌شكردنی داواكاریی گه‌ڕانه‌وه كه ده‌كه‌ونه به‌ر یارمه‌تی
ئه‌گه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی بریتی له یارمه‌تی به بژارده‌یه‌كی شیاو بۆ خۆتان دیاری بكه‌ن، ده‌توانن له راوێژكاره تایبه‌تییه‌كانی ئاماده له ناوه‌نده راوێژكارییه‌كان بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی داواكارینامه رێنوێنی وه‌ربگرن. IOM و راوێژكاری گه‌ڕانه‌وه ده‌توانن له بواری پلان‌داڕشتن و رێكخستنی گه‌شت یارمه‌تیتان بده‌ن. گرێدراوی هاووڵاتیه‌تی، ده‌توانن له بواری تێكه‌ڵبوونه‌وه هه‌روه‌ها یارمه‌تی وه‌ربگرن.
بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئیمكاناتێك كه بۆ یارمه‌تی بوونیان هه‌یه، سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی پلانه‌كانی خۆتان خۆتان بكه‌ن.
5.پلاندارشتنی گه‌شت
له پێش چوونه‌ده‌ره‌وه، راوێژكار ده‌توانێت له بواری وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی گه‌شت (ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌تان له‌به‌رده‌ستدا نییه) یارمه‌تیتان بدات. به یارمه‌تی راوێژكار، ده‌توانن سه‌باره‌ت به كاتی گه‌شت پلان دابڕێژن و بڕیار بده‌ن. له دوایین دانیشتنی پێش له چوونه‌ده‌ره‌وه، راوێژكاری ئێوه په‌سه‌ندنامه‌ی فڕین و زانیاریی كرده‌وه‌یی په‌یوه‌ندیدار به گه‌شت ده‌خاته به‌رده‌ستتان.
6.وه‌رگرتنی یارمه‌تی (رێكخراوه‌یی، دارایی و پزیشكی)
له‌پاش كۆتایی پێهێنان به دیاریكردنی پلانه‌كان به یارمه‌تی راوێژكار، و لهپێشداوهرگرتنی بلیتی فڕۆكه، ده‌توانن له یارمه‌تی دارایی بۆ گه‌شت كه‌ڵك وه‌ربگرن.
ئه‌گه‌ر كێشه‌ی جه‌سته‌یییان هه‌بێت، هه‌لی هاوڕێیه‌تیكردن و چاودێری پزیشكی و یارمه‌تیدانی له پاش گه‌یشتن دابین ده‌كرێت. له هه‌ندێك له وڵاته‌كان IOM هه‌روه‌ها ده‌توانێت بۆ گه‌شته‌كانی داهاتوویش یارمه‌تیتان بدات یان ئیمكاناتی نیشته‌جێكردنی كاتی‌یان پێ پێشكه‌ش بكات. سه‌باره‌ت به منداڵه ورده‌كان، بارودۆخه‌كه به وردی ده‌پشكنێت و وه‌ها رێكی ده‌خات كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتن، كه‌سانی شیاو ئه‌م منداڵانه وه‌ربگرن.
7.چوونه‌ده‌ره‌وه
ڕۆیشتن: ئەگەر تۆ و سەنتەری ڕاوێژکاری گەڕانەوەت داوای هاوکاری فڕۆکەخانەتان لە IOM کردبێت، ستافی IOM دوو کاتژمێر پێش ڕۆیشتن لە مێزی هاتنەژوورەوەی گەشتەکەتدا چاویان پێت دەکەوێت. لەوێشەوە کارمەندانی IOM لە ڕێگەی ئاسایش و کۆنترۆڵکردنی پاسپۆرتەوە لەگەڵت دەبن بۆ دەروازەی ڕۆیشتن. ئەگەر پارە (بۆ نموونە یارمەتی دەستپێکردن) بۆ کەیسەکەت پەسەند کرابێت، ئەمە لەلایەن کارمەندانی IOMەوە کاتژمێرێک پێش ڕۆیشتن لە دەروازەی ڕۆیشتن لە بەشی ئەمنیدا پارەکەت پێ دەدرێت.
بە فڕۆکە یان پاس بە شێوەیەکی سەربەخۆ گەشت دەکەیت. لە هەندێ حاڵەتدا دەکرێ هاوکاری IOMت لە کاتی هاتندا پێ بدرێت.
8.له‌پاش گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست: تێكه‌ڵبوونه‌وه
گرێدراوی هاووڵاتیه‌تی و پێداویستییه‌كان، پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی دارایی زیاتر یان جۆری یارمه‌تی تر جگه له نه‌خت بۆ ئاسانكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی ژیانی نوێ له وڵاتی نوێیشدا بۆی هه‌یه.
له هه‌ندێك له ناوچه‌كاندا، هه‌روه‌ها یارمه‌تی له بواری تێكه‌ڵبوونه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به ئیمكاناتێك كه له بواری تێكهڵبوونهوهدا هه‌یه، سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆتان بكه‌ن.