لەم لاپەڕەدا دەتوانن پرۆگرامی گەڕانەوە و تێکەڵبوونی سەرلە نوێ بدۆزنەوە کە بۆ کۆماری مەقدۆنیای باکوور در لەبەردەستدان و هەروەها زانیاری زیاتر سەبارەت بە وڵات دەستەبەر بکەن.
بۆ گەڕانەوەی دڵخوازانەی خۆتان دەتوانن لەم پرۆگرامانەی خوارەوە یارمەتی وەربگرن:
بۆ دەستەبەرکردنی زانیاری زیاتر، لەگەڵناوەندێکی راوێژکاری نزیک خۆتان پەیوەندی بکەن.
لە چواچێوەی ZIRF- Counselling دەتوانن لە رێگای ناوەندە رێگەپێدراوەکانی راوێژکاری، هەندێک پرسیاری دیاریکراو سەبارەت بە وڵاتی سەرەکی خۆتان بپرسن. رێکخراوی نێونەتەوەیی کۆچبەری لەو شوێنەدا سەبارەت بە زانیارییەکان لێکۆڵینەوە دەکات و دەتوانێت بۆ بڕیاردانی ئاگایانە یارمەتیتان بدات و بۆ گەڕانەوەی خۆویستانەی گریمانەییتان ئامادەتان بکات. پرسیارە تاکییە پڕکراوەکان لێرەدا دەکرێت ببیندرێن.
This browser does not support inline PDFs. Please download the PDF to view it: Download PDF
ناوەندەکانی راوێژکاریی
لە ناوەندیی هاوکاری و ڕێنمایی گشتگیریی ئێمەدا یارمەتی و رێنماییت دەست دەکەوێ.
گەرانەوەی بە خواست و یارمەتی دراو و دووبارە رێکخستن چیە (واتا ئاسیستێت والانتێری ریتێرن و رێئینتێگرەیشێن)؟
ئەم ژن و پیاوانەی کۆچیان کردۆتە دەرەوی ووڵات و هەندەران - و هەروەها ئەپ پەنابەرانەی کە داواکاری پەنابەریان رەفز کراوەتەوە و مافی پەنابەریان نەدراوەتێ - و چیتر بە نیازی ئەمە نین کە لە ئەڵمانیا بمێننەوە و یان ناتوانن بمێننەوە و هەروەها بە خەرج و مەسرەفی خۆیان پارەی گەرانەوە بۆ وولاتیان پێ نادرێ، دەرفەتی ئەمەیان هەیە یارمەتی بۆ جێبەجێ کردنی ئیش و کارەکە و دەستگیرۆی وەربگرن. گەرانەوە بۆ ووڵات بە خواست لە لایەن پرۆگرامێکەوە کە هی دەولەتی فیدرالە و هەروەها هی دەولەتەکانی پارێزگاکانی ئەڵمانیا یارمەتی دەدرێ بە ناوی پرۆگرامی ر ئ ئا گ\گ ئا ر پ ٢.٠ . سەبارەت بەمە کە کەسەکە شارومەندی کام ووڵاتی هەبێت و بۆ کام ووڵات دەگەرێتەوە مەوزوعەکەی ئەم یارمەتیە دەتوانی پێک بێت لە وەرگرتن و بڕینی بیتاقە و هەروەها یارمەتیەکی تایبەتی سەفەر کردن و هەروەها یارمەتی مالی بۆ دەستپێکی دووبارە بەر لەمە کە لە ئەڵمانیا دەرکەون و هەروەها یارمەتیەک بۆ دووبارە رێکخستن لە ئەم ووڵاتەی بۆی دەگەرێنەوە (لە لایەن بەرنامەی شتارت هیلفێ - پلوس دەدرێ).
جیاوازی نێوان گەڕانەوەی پشتیگیریکراو و گەڕاندنەوەی بە زۆر (دەرکردن) چییە؟
دەرکردن واتا کەسێك کە دەبێت ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت، کە لەلایەن دەسەڵاتی بەرپرس بۆ وڵاتی ڕەسەنی خۆیدا دەگەڕێندرێتەوە ئەگەر هاتوو بە ویست و خواستی خۆی خاکی ئەڵمانیا بە جێنەهێڵێت لە ماوەیەکدا کە پێشتر ئاگادار کراوەتەوە. ئەمە لەوانەیە کەیسەکە بێت ئەگەر هاتوو داواکاریی پەنابەریەتی ڕەت کرابێتەوە یان داواکاری پەنابەریەتی تەنیا خاوەن پشتگیریی کاتی بێت و ئەم ماوەیە بەسەر چووبێت. مەبەست لە گەڕانەوەی خۆویستانەی پشتگیریکراو ئەوەیە کە کەسانێك کە دەیانەوێت بگەرێنەوە بۆ وڵاتانی زێدی خۆیان، یارمەتی پشتگیریی و/یان دارایی وەردەگرن بۆ گەشتی گەڕانەوەیان ودووبارە تێکەڵاوبوونەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگاکانیان.
ئەو کۆچبەرانەی کە پێیان خۆشە بە خۆویستانە بگەڕێنەوە، لە کوێ دەتوانن زانیاری وەربگرن؟
لە ئەڵمانیا زیاتر لە ٩٠٠ سەنتەری ڕاوێژکاری تایبەت بە گەڕانەوەی هەیە، کە ئامۆژگاری پێشکەش دەکەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی گەڕانەوەی خۆویستانە وەهەروەها سەبارەت بە پرۆگرامەکانی دووبارە تێکەڵاوبوونەوەیان لە گەڵ کۆمەڵگا. هەروەها بنکەی ئاگادارکردنەوەی دیجیتاڵ ReturningfromGermany هەموو زانیارییەکی گرنگ بە نۆ زمانی جیاواز تێدایە . لیستی هەموو سەنتەرەکانی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە لێرەدا بەردەستە: https://www.returningfromgermany.de/ku/centres
لە کۆبونەوەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە چی روودەدات؟
لە کۆبونەوەی ڕاوێژکاریی گەڕانەوە کۆچبەران دەتوانن باسی دۆخی تایبەتی خۆیان بکەن و بەوپێیەش زانیاری دەستەبەر بکەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی تاکەکەسی بۆ گەڕانەوە بە شێوەی خۆویستانە. ڕاوێژکارەکانی گەڕانەوە هەندێك زانیاری دەدەن سەبارەت بە دەرفەتەکانی پشتگیریی دارایی لە کاتی دەرچوون لە ئەڵمانیا و قازانجە چاوەڕوانکراوەکانی دووبارە تێکەڵاوبوونەوە بە کۆمەڵگا لە وڵاتانی زێدی خۆیان. لە پاش بڕیاردان سەبارەت بە گەڕانەوەی خۆویستانە، دەبێت فۆڕمی داواکاریی لەگەڵ ڕاوێژکارانی گەڕانەوە لە هەمانکاتدا پڕ بکرێتەوە. ڕاوێژکاری گەڕانەوە هەموو کات تاکەکەسی، خۆویستانە و بێلایەنە و بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێت. ئەم ڕاوێژکارییە ناچارت ناکات بۆ دەرچوون لە ئەڵمانیا.
ئایا دەرفەتی ئەمە هەیە کە ئەم یارمەتی و پرۆگرامانە تەنیا بەشێکیان وەرگیرێ؟
نەخێر، ئەمەی کە تەنیا بەشێک لەم یارمەتیانە بدرێ لە لایەن پرۆگرامی ر ئ ئا گ\گ ئا ر پ رێگەی پێنەدراوە.
ئایا مافی یاسایی بۆ یارمەتی دانی گەڕانەوەی خۆویستانە و دووبارە تێکەڵاوبوونەوە لە کۆمەڵگادا هەیە؟
نەخێر، هیچ جۆرە مافێکی یاسایی نیە بۆ داواکردنی پشتگیری لەکاتی گەڕانەوەی خۆویستانە.